كوردپا: فیلمی ئەنیمەیشێنی "مڕۆڤەكان" لە دەرهێنانی "ماشەڵڵا محەمەدی"هونەرمەندی ئەنیماتۆری سنەیی لە نوزدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ئەنیمەیشێنی ئێشتووتگارت بەشداری دەكات.
بەرپرسی ئەنجومەنی سینەما جەوانی شاری سنە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی كوردپرێس رایگەیاندووە: نوزدەیەمین خولی فستیڤاڵی نێونەتەوەیی ئێشتووتگارت لە كاتێكدا بەڕێوە دەچێت كە بەشێكی تایبەتی بۆ باشترین ئەنیمەیشێنەكانی10 ساڵی رابردوو لە بەرنامەی كاری خۆی داناوە.
سیرووس سەنایی راشیگەیاند: "مرۆڤەكان" ئەنیمەیشێنی 3 خولەكی لە دەرهێنانی "ماشەڵڵا محەمەدی"، بە نوێنەرایەتیی ئێران بەشداری ئەم فستیڤاڵە دەبێت.

ئەنیمەیشێنی "مرۆڤەكان" پێشتر لە فێستیڤاڵَە نێودەوڵەتییەكانی وەك:"كازانی، رووسیە، ئەنیمستی، رۆمانی، تیندریریندیس لە لیتوانی، بێردفۆرد لە بریتانیا و كورتە فیلمی ئیتالیایی، چێك و جیانگ سووی چین" بەشدار بووە و خەڵاتی دیپلۆمی شانازیی بەدەست هێناوە.
فێستیڤاڵی ئێشتووتگارت بە ئاراستە كردنی فیلم و كورتە فیلم و ڤۆرك شۆپی ئەنیمەیشێن بۆ مندالڵان لە رۆژانی 9 تا 13 مەی ساڵی 2012 بەڕێوەدەچێت.
ماشەڵڵا محەمەدی هورمەندی ئەنیماتوری كورد دانیشتووی شاری سنەیە و هەتا ئێستا جیا لە مرۆڤەكان بە ئەنیمەیشێنگەلی "كورتە رەنج"، "جۆرێكی دیكە بوون"، "دوا گۆرانیی كچە دراوسێكەمان بەر لە سووتاندنی تەواو خولیاكانی" لە فێستیڤاڵە بەناوبانگە جیهانسسەكاندا بەشداری كردووە.





