كوردپا: شارەداریی سەقز بەبێ ئیزن وەرگتن لە ئیدارە گشتیی میراس فەرهەنگی، پیشە دەستی و گەشتیارییەكانی كوردستان، خەریكە پێكهاتە و سیمای مێژوویی ئەو شارە دەشێوێنێ.
لێپرسراوی ئیدارەی گشتیی میراس فەرهەنگی، پیشە دەستی و گەشتیارییەكانی پارێزگای كوردستان، لە لێدوانێكدا بۆ هەواڵدەریی كوردپرێس وتوویەتی: ساڵی 1335 لە رێگای گرتە و وێنەی ئاسمانیەوە چوارچێوە و پێكهاتەی مێژوویی شاری سەقز دیاری كراوە و هەر ئەوكات بڕیاری لەسەر دراوە كە بەبێ ئیزن و مۆڵەتی میراسی فەرهەنگی شارەداری بۆی نیە لە دەوروبەری ئاسەوار و بینا مێژووییەكان بیناسازی بكات.

ئەمیر ئیلاهی ئەوەشی خستە روو، لە ساڵی 1375ەوە چوارچێوە و پێكهاتەی كۆن و مێژوویی شوێنەوار و ئاسەوارە مێژووییەكانی سەقز بەبێ چاوەدێریی شارەداری خەریكن لەناو دەچن، هەر بۆیە ئیدارەی گشتیی میراس فەرهەنگی لە ساڵی 1380ەوە چاوەدێریی خۆی لەم بارەوە دەست پێكردووە.
ئیلاهی وتیشی: شاری سەقز زیاترین بینا و ئاسەواری مێژوویی سەردەمی قاجاڕیە و پەهلەوەیی هەیە كە مێژینەترینیان مزگەوتی "دوو مەنارە"یە كە هی سەردەمی زەندیەیە و لە حاڵی حازردا بینای مزگەوتی دوو مەنارە، حەمامی حاج ساڵح، مزگەوتی شێخ مەزهەر و ماڵی كەمانگەر ژمارەی تۆمار كردنیان هەیە و لە لیستەی ئاسەوارە میللیەكاندا تۆمار كراون.

كاروانسەرای "تاجوانچی"یش كە هی سەردەمی قاجاڕیەیە هەتا ئێستا 80%ی رووخاوە و لەناو چووە و هەر ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی كەلە لیستەی ئاسەوارە میللیەكاندا تۆمار نەكرێت و هێندێ لە خاوەن مڵك و خانووەكانیش بوونەتە رێگر لەبەردەم پاراستن و پێشگیری لە لەناوچوونی ئەو بینا مێژووییانە و هەوڵەكانی ئیدارەی گشتیی مراس فەرهەنگی لەو راستایەدا.
وێنە : شار نیوز





