شەممە، ٧ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

٤٠ کەس لە دەسبەسەرکراوەکانی گەڕەکی "دەرەدریژ"ی کرماشان هەتا ئێستا ئازاد نەکراون

پاش ناڕەزایەتی دەربڕینی دانیشتووی گەڕەکی پەراوێزخراوی "دەرەدریژ"ی شاری کرماشان، بەنیسبەت پچڕانی کارەبا و نەبوونی ئاو و هەروەها پشتیوانی لە هاووڵاتییانی خووزستان، ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتووانی ئەو گەڕەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە…

٨ی گەلاوێژی ٢٧٢١
کوردستان

بۆکان؛ هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "چیا ئاغابەیگ پوور"، کوڕی ئەحمەد و خەڵکی گوندی "ڕەحیم‌خان" سەر بە بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

٨ی گەلاوێژی ٢٧٢١ بۆکان
کوردستان

ورمێ؛ هاووڵاتییەک بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی چوارشەممە ٦ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مامل عەبدی"، خەڵکی گوندی "نازناز" سەر بە ناوچەی دزەی دۆڵ، بە دانانی بارمتە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ ئازاد کرا.

٧ی گەلاوێژی ٢٧٢١ ورمێ
کوردستان

هاووڵاتییەکی کورد لە دیواندەرە دەسبەسەر کرا

ڕۆژی دووشەممە ٥ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فواد حەبیبی"، خەڵکی دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٧ی گەلاوێژی ٢٧٢١
کوردستان

ژنێک لە بۆکان دەسبەسەر کرا

شەوی شەممە ٢ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "کەژاڵ ئەمینی"، کچی ڕەسووڵ و خەڵکی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

٦ی گەلاوێژی ٢٧٢١