شەممە، ٧ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

مەهاباد؛ چارەنووسی شەش هاووڵاتی پاش دەسبەسەرکرانیان ناڕوونە

شەش هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "هێمن قەرەداغی"، "ڕزگار عەینالوو"، "ئەحەد سۆنە"، "کاوە سلێمان‌پوور"، "سۆران دوورباش" و "ئاکۆ دوورباش"، خەڵکی مەهاباد هەروا لە گرتنگەدان و لە چارەنووسیان زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

٢٤ی گەلاوێژی ٢٧٢١ مەهاباد
کوردستان

سەردەشت؛ دوو کۆڵبەر لە سنووری "بێتووش" بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی و تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بریندار بوون

بەیانیی ئەمڕۆ هەینی ٢٢ی گەلاوێژ، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "سۆران کانی‌ڕەشی" و "جەلیل زەینی" لە سنووری "بێتووشـ"ـی سەردەشت، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی و تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بریندار بوونە.

٢٢ی گەلاوێژی ٢٧٢١ سەردەشت
کوردستان

داخوازیی جێبەجێکردنی ماددەی ٤٧٧ی یاسای ئایینی دادڕەسیی کەیفەری بۆ حەیدەر قوربانی ڕەت کرایەوە

دادگوستەریی گشتیی پارێزگای سنە، داخوازیی جێبەجێکردنی ماددەی ٤٧٧ی یاسای ئایینی دادڕەسیی کەیفەری بۆ حەیدەر قوربانی، زیندانیی سیاسیی مەحکووم بە ئێعدامی بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی سنەی، ڕەت کردەوە.

٢٢ی گەلاوێژی ٢٧٢١
کوردستان

ورمێ؛ دوو هاووڵاتی بە دانانی بارمتە ئازاد کران

ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی گەلاوێژ، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "خورشید ئیبراهیمی"، خەڵکی گوندی "زێوە" و "جەلال ئیبراهیمی"، خەڵکی گوندی "بەردەکەشک" سەر بە ناوچەی دزەی دۆڵی ورمێ، بە دانانی بارمتە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ئەو شارەدا،…

٢٢ی گەلاوێژی ٢٧٢١ ورمێ
کوردستان

سەردەشت؛ دوو هاووڵاتی پاش دەسبەسەرکرانیان چارەنووسیان هەروا ناڕوونە

سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٤٠ ڕۆژ لە کاتی دەسبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "شوان شێخە" و "کاوە شەریفی"، خەڵکی سەردەشت، لە چارەنووسیان هەروا هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

٢١ی گەلاوێژی ٢٧٢١ سەردەشت
کوردستان

ناسر هیمەتی بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی دەستگردی ئیسفەهان کرا

ڕۆژی سێشەممە ١٩ی گەلاوێژ، دوکتور ناسر هیمەتی، دەروونناس، نووسەر و شاعیری شاری ئابدانان، پاش بانگهێشتکردنی بۆ لقی ١ی ئیجرای ئەحکامی دادگای ئینقلابی ئیسفەهان، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی دەستگرد کراوە.

٢٠ی گەلاوێژی ٢٧٢١