زیندانی ورمێ؛ عەزیمە ناسری بە دانانی بارمتە ئازاد کرا
ڕۆژی سێشەممە ٩ی خەرمانان، عەزیمە ناسری، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بۆکان، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.
ڕۆژی سێشەممە ٩ی خەرمانان، عەزیمە ناسری، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بۆکان، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.
کاناڵی تێلێگرامیی "ڕووداوی هۆزی عالی"، لەژێر گوشار و هەڕەشەی ئیتڵاعاتی سپای پاسدارانەوە داخرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی خەرمانان، هاووڵاتییەک بە ناوی "هۆشیار شەعبانی"، تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی بانە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.
ڕۆژی سێشەممە ٩ی خەرمانان، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "بەهمەن کەریمپەنا"، خەڵکی "ئارمەردە"ی بانە و "ئارمان ڕەسووڵی"، خەڵکی بۆکان، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، لە سنووری "هەنگەژاڵـ"ـی بانە، بریندار بوونە.
ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی خەرمانان، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "زاگرۆس عەباسی" تەمەن ٢٢ ساڵ کوڕی مارف و "ئەحمەد عەزیزی" کوڕی عەتا خەڵکی گوندی "شیان" سەر بە شاری سنە، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کران.
ڕۆژی یەکشەممە ٧ی خەرمانان، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "حەیدەر عەلیزادە" خەڵکی گوندی "قەزەناوێ" و "شێرزاد مامەندی" خەڵکی گوندی "نەرزیوێ" سەر بە شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
لقی ١ی دادگای پێداچوونەوەی ورمێ، لەگەڵ ئازادیی مەرجداری باپیرە بەرزە، زیندانیی سیاسیی خەڵکی گوندی "چیانە" سەر بە پیرانشار دژایەتی کرد.
ڕۆژی شەممە ٦ی خەرمانان، پێنج هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "کاوە منبەری"، "شێرکۆ منبەری"، "پەیام منبەری" و "سەریاد منبەری"، خەڵکی گوندی "نییەر" سەر بە سنە و هەروەها "بێهزاد محەممەدی"، خەڵکی گوندی "شیان" سەر بە سنە، بە دانانی بارمتە لە زیندانی…
ڕۆژی شەممە ٦ی خەرمانان، ناهید کەمانگەر، هاووڵاتیی خەڵکی کامیاران، بە دانانی بارمتە لە کانوونی ئیسلاح و تەربییەتی سنە ئازاد کرا.
ڕۆژی شەممە ٦ی خەرمانان، کرێکارێکی کورد بە ناوی "حەسەن مەعرووفپوور" تەمەن ٣٢ ساڵ کوڕی مەلا عومەر لە هەرێمی کوردستان بە هۆی تەزووی کارەبا گیانی لە دەست دا.