یەكەمین سمیناری رەخنە و لێكدانەوەی شێعری هاوچەرخی كوردی كۆتایی پێهات
20:28 - 14 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: یەكەمین سمیناری رەخنە و لێكدانەوەی شێعری هاوچەرخی كوردی كە بە بەشداریی200 شاعیر و نووسەری پارێزگا كوردنشینەكانی ئێران لە مەریوان بەڕێوە چوو، كۆتایی پێهات.
ئەو سیمینارە كە تایبەت بوو بە تاوتوێ، خەسارناسی و دەست نیشان كردنی ئاستەنگەكانی بەردەم شێعری هاوچەرخی كوردی، لە ماوەی دوو رۆژ و لە چەند پانێلی رەخنەیی و زانستیدا بەڕێوە چوو.
ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا بۆ زانیاریی زیاتر وتووێژێكی تەلەفۆنی لەگەڵ شەریف مورادی دەبیری بەڕێوەبەریی سمیناری شێعری هاوچەرخی كوردی ئەنجامدا و لە وردەكارییەكانی كۆڵییەوە، ناوبراو وێڕای بەرز نرخاندنی ئەو سمینارە وتی: زیاتر لە 30 بابەتی رەخنەیی و زانستی هاتبوونە دەبیرخانەی سمینار كەلە ئەنجامدا دوای هەڵسەنگاندن 17 وتار لە سمیناردا پێشكەش كران.
شەریف موردای وتیشی: رێژەی بەشدارانی نووسەران و شاعێرانی ئیلام و كرماشان جێگای خۆشحاڵی و نیشانەی گرینگی دانیان بوو بە شێعر و ئەدەبی كوردی و چەند وتارێكیش بە زاراوەی كولهوڕی خوێندرانەوە.
موردای ئاماژەی بەوەش دا، هەرچەند بواری چالاكییە فەرهەنگی و ئەدەبیەكان بەرتەسك كراونەتەوە، بەڵام دیسانیش لایەنگر بەردەنگی شێعر و ئەدەب لە كۆڕ و كۆبوونەوە فەرهەنگییەكاندا جێگای خۆشحاڵییە و ئەمەش مایەی دڵگەرمییە بۆ داهێنەرانی دەقی كوردی لە كوردستانی ئێران.
لە شەوی كۆتایی سمیناردا شەوە شێعرێك بۆ شاعێران ماموستا ئاسۆ (سەعید نەجاڕی)، جەماڵ مەڵایی، ئەمین گەردیگلانی و كەماڵ ئەمینی پێكهات كە پێشوازییەكی گەرمییان لێكراوە.
بەشدارانی ئەم سمینارە رایانگەیاندووە: بڕیار وابووە وتارە سەركەوتووەكان لە كۆتاییدا خەڵات بكرێن و رێز لە نووسەرەكانیان بگیرێ، بەڵام بە هۆی كەمتەرخەمیی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی مەریوان و پشتگیری نەكردنیان لەباری ماڵییەوە، ئەو كارە ئەنجام نەدراوە.
ئەم سمینارە بڕیار بوو ساڵی 1388 بەڕێوە بچێت، بەڵام بەهۆی نەدانی مۆڵەت و كێشەكانی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشاد وەدوا خرا.