یەكەمین سمیناری رەخنە و لێكدانەوەی شێعری هاوچەرخی كوردی لە مەریوان دەستی پێكرد
14:09 - 12 خەزەڵوەر 2711
كوردپا ـ هەواڵدەریی میهر بڵاوی كردەوە، دوێنێئێوارە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 200 شاعێر و نووسەر و رەخنەگری كورد لە پارێزگا كوردنشینەكان، یەكەمین سمیناری رەخنە و لێكدانەوەی شێعری هاوچەرخی كوردی لە مەریوان دەستی پێكردووە.
ئەو سیمینارە تەرخان كراوە بۆ تاوتوێ، خەسارناسی و دەست نیشان كردنی ئاستەنگەكانی بەردەم شێعری هاوچەرخی كوردی و تەرخان كراوە كە دوو رۆژە دەخایەنێ.
كامبیۆز كەریمی، رەئووف محەممەد پوور و موراد ئەعزەمی وەك لێژنەی داوەران پێداچوونەوەیان بە وتارەكاندا کردووه و لە كۆتاییدا كەسانی سەركەوتوو خەڵات دەكرێن.
لە رۆژی یەكەمدا پێنج وتار لەلایەن بەشداربوانەوە خوێندراوەتەوە و ئەمڕۆش بڕیارە 12 وتاری دیكە پێشكەش بكرێن.
بەڕێوە چوونی بەرنامەی مۆسیقی و شەوە شێعر لە كارە لاوەكییەكانی ئەم سمینارەن و هاوكات چوار دانیشتنی زانستی لەلایەن چەند كەسایەتیی ناودار و كارناسیی ئەدەبیی كوردەوە بەڕێوە دەچێت.
چەند تەوەر لەو باسانەی كە بۆ خەسارناسیی شێعری نوێی كوردی دیاری كراون بریتین لە:
ـ بە ستاندارد كردنی داهێنان لە شێعری نوێی كوردیدا، تەنگەژە یان دەرفەت؟
ـ دەوری خوێنەر و پێگەی خوێندنەوە لەسەر دەقی نوێ
ـ ئەزموونی مۆدێڕنیتە لە شێعری نوێی كوردیدا
ـ رەنگدانەوە و كاریگەریی كۆمەڵگا و فەرهەنگ لە شێعری نوێی كوردیدا
ـ شێعری نوێی كوردی و جوغرافیای زاراوەكانی
ـ ئانتۆلۆژی لە شێعری نوێی كوردیدا
ئەم سمینارە بڕیار بوو ساڵی 1388 بەڕێوە بچێت، بەڵام بەهۆی نەدانی مۆڵەت و كێشەكانی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشاد وەدوا خرا.