یەكەم كۆمەڵە شێعری ژنە شاعێری كورد گوڵباخ بەهرامی، بڵاو كرایەوە
20:34 - 8 پووشپەڕ 2712
كوردپا: گوڵباخ بەهرامی، خانمە شاعێری كوردی كوردستانی ئێران، یەكەم كۆمەڵە شێعری خۆی لە دووتوێی كتێبێكدا بە ناونیشانی \"نیوەی پڕی من، نیوەی بەتاڵی ئاوێنە\" چاپ و بڵاو كردەوە.
خاتوو گوڵباخ بەهرامی، لەم بارەوە لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی كوردپا وتی: \"كۆمەڵە شێعری (نیوەی پڕی من، نیوەی بەتاڵی ئاوێنە) یەكەم بەرهەمی شێعریی منە كە بەرهەمی 11 ساڵ چالاكیی ئەدەبیمە.
بەهرامی ئاماژەی بەوەش كرد ئەم كۆمەڵە شێعرە لە 108 لاپەڕە و بە ئەژماری 500 دانە لەلایەن یەكیەتیی نووسەرانی كورد (لقی كەر كووك)ەوە چاپ و بڵاو كراوەتەوە.
نیوەی پڕی من، نیوەی بەتاڵی ئاوێنە، هەڵگری كۆمەڵێك شێعری نوێی كوردییە و بەرهەمێكی دیكەی شێعریشی ئامادەی چاپە كە بە تێڕوانین و ستایلێكی نوێ و جیاوازەوە نووسراوە.
وتیشی: هیوادارم خوێنەران بتوانن پەیامی راستەقینەی من لەنێو وشەكاندا ببینەوە، ئەو شێعرانەی كە بەرگی منیان لەبەر دایە.
ـ گوڵباخ بەهرامی ساڵی 1361ی هەتاوی (1982ی زایینی) لە شاری دیواندەرە لە كوردستانی ئێران لەدایك بووە.
ـ خاوەن بڕوانامەی دیپلۆمه و لە سەرتای دەیەی هەشتای هەتاوییەوە چالاكییە فەرهەنگی و ئەدەبییەكانی لە ئەنجومەنی فەرهەنگی و ئەدەبیی شاری دیواندەرە دەست پێكردووە .
ـ ئێستاش دانیشتووی شاری هەولێر لە هەرێمی كوردستان و سەرقاڵی كاری فەرهەنگیە و هەروەها چالاكێكی بورای راگەیاندیشە