یەكەم كتێبی سەرچاوەی دیزاینی ماڵپەڕ لەلایەن نووسەرێكی كوردی خوراسانەوە بڵاو كرایەوە

20:52 - 7 پووشپەڕ 2712
كوردپا: كتێبی \"یەك یان دوو هەزار و یەك\"، یەكەم كتێبی پوخت و سەرچاوەی فارسیە لە بواری رێنوێنیی دیزاینی ماڵپەر و بەڕێوەبەرانی وێبدا كە لەلایەن نووسەرێكی كوردی خوراسانەوە چاپ و بڵاو كراوەتەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، كتێبی \"یەك یان دوو هەزار و یەك\"، یەكەم كتێبی سەرچاوەیە لە بواری تەڕاحی و دیزاینی ماڵپەڕدا كە لەلایەن \"مەهدی روودەكی\" نووسەرێكی كوردی خوراسانەوە چاپ و بڵاو كراوەتەوە و بەهۆی گرینگی و پوختە بوونی كتێبەكە و پێشوازیی زۆری خوێنەران و لایەنگرانی پیشەی ماڵپەڕ، گەیشتۆتە چاپی سێیەمی.

\"5014.jpg\"
ناوەرۆكی ئەو كتێبە بەرهەمی ئەزموونی بەرفراوانی نووسەرە لە ماوەی چەندین ساڵدا كەلە بواری تەڕاحی، دیزاین، بەڕێوەبردن و كارا و بەڕۆژ كردنی ماڵپەڕدا هەیبووە.

چاپی یەكەم و دووەمی ئەو كتێبە زۆر بە خێرایی لەناو لایەنگر و ئۆگرانیدا بڵاو كراوەتەوە و بۆتە هۆی چارەسەر كردنی هێندێ‌ گیروگرفتی پێوەندیدار بە دیزاین و بەڕێوبەریی ماڵپەر و سەنعەتی وێب.

ناوەڕۆكی نوسخەی سێیەمی كتێبی \"یەك یان دوو هەزار و یەك\" لە چوارچێوەی گۆڕانكارییەكانی گووگێڵ دایە و لەژێر ناوی \"گووگێڵ پێنگۆئێن\" بڵاو كراوەتەوە.