ئیلام/ لاوان بە پێشکەش کردنی گوڵ، چوونە شەڕی جگەرەکێشەکان

21:00 - 8 بانەمەڕ 2716
ئاژانسی کوردپا: قوتابیانی قوتابخانەکانی شاری ئیلام بە پێشکەش کردنی گوڵ، هەوڵی بەکارنەهێنانی جگەرە لە شوێنە گشتییەکانی ئەو شارەیان دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەوڵدەریی کوردپا، گەڵاڵەیەک ناسراو بە \"گەڕەکێک دوور لە جگەرە\" لە زیاتر لە ١٨٠ شوێنی شاری ئیلام بەڕێوەچوو.

ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی شاری ئیلام ڕۆژی پێشتر بۆ \" نیهادینە کردنی وەلانانی جگەرە\"، لە بەڕێوەچوونی ئەو گەڵاڵەیەدا یارمەتی و هاوکاریی بڵاوکردنەوەی ئەو گەڵاڵەیەی کردبوو.

سەبارەت بە بەڕێوەچوونی ئەو گەڵاڵەیە، لقی مانگی سووری شاری ئیلام لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە، ئەندامانی کۆمەڵگا لە هەمبەر نەکێشانی جگەرە لە نێو کەسانی جگەرەکێش‏دا دەستیان کردووە بە بڵاو کردنەوەی گوڵ و بروشوورە هۆشداردەرەکان سەبارەت بە زیانەکانی جگەرە لە نێو هاووڵاتییانی شاری ئیلام‏دا.

یەکێکی دیکە لە هەوڵەکانی قوتابیان، خزمەتگوزاریی بێ بەرانبەر، گرتنی پەستانی خوێنی هاووڵاتییان بووە.

ئەو هەوڵانە لە حەوتووی لەش ساغی و تەندروستی ، لە بەرەبەری ٨ی مانگی مەی، ڕۆژی جیهانیی خاجی سوور و مانگی سووردایە.

لێکۆڵینەوەکان پیشانی داوە بەکارهێنانی جگەرە لە شاری ئیلام بەگشتی، دوو جگەرەیە لە ڕۆژێکدا.

لە ئێران ساڵانە ١٠هەزار میلیارد تمەن تێچووی جگەرەیە.

\"فرهنگ‌سازی

\"فرهنگ‌سازی

\"فرهنگ‌سازی