هێزە نیزامییەكانی مەریوان دەستیان بەسەر ژمارەیەكی بەرچاو مەڕ و ماڵاتدا گرت
13:47 - 21 رەشەمه 2713
ئاژانسی كوردپا: ١٠٠ سەر مەڕی هاووڵاتییەكی مەریوانی لەلایەن هێزە نیزامییەكانی سەر سنوورەوە دەستی بەسەردا گیرا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی سێشەممە رێكەوتی ٢١ی رەشەممە لەخاڵی سنووریی پیران ـ حەوزی كانی كەوە، ئەو ١٠٠ سەر مەڕ و ماڵاتە زەوت كراوە.
بەوتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار ئەو مەڕ و ماڵاتە زەوتكراوانە بە مەبەستی سەربڕین رەوانەی كوشتارگا كراون و خاوەنی ئەو ئاژەڵانە سەرەڕای بەدواداچوونی هیچ وڵامێكی وەرنەگرتۆتەوە.
سەرچاوەكە ئەوەشی خستەڕوو، ئەو مەڕ و ماڵاتانە بەمەبەستی لەوەڕاندن بردرابوونە خاڵی سنووریی پیران و لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزیی مەریوانەوە دەستیان بەسەردا گیراوە.
زۆرجار هێزە نیزامییەكان بەتایبەت سپای پاسداران بەبیانووی نزیك بوونەوەی مەڕ و ماڵاتی هاووڵاتییان لە سنوورەكان یان بەزاندنی سنوور، دەست بەسەر ئەو ئاژەڵانەدا دەگرن.
رێكەوتی ٢٣ی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵیش، ١٥٠ سەر مەڕ هاووڵاتییەكی گوندی \"نەڵیوان\"ی ناوچەی شنۆ لەلایەن هێزە نیزامییەكانەوە دەستی بەسەردا گیرا و سەرجەم ئەو مەڕ و ماڵاتانە بە مەبەستی سەربڕین رەوانەی كۆشتارگا كرابوون.