هۆنراوە بۆ منداڵان
13:29 - 22 رەشەمه 2712
Unknown Author
رەزا شوان
نـــــەورۆز
شـــاجەژنی کورد نــــەورۆزە
زۆر دێــــــرین و پیــــــــرۆزە
جەژنی ئاشـــتی و شــــادی یە
هــــاوخۆشی و ئــــــازادی یە
هەرکوردی کە دڵـــــــسۆز بێ
نـــــــەورۆزی لا پیـــــــروزبێ
جـــــلی کوردی لەبـــــــــــەرکا
ئاگـــری نــــەورۆزیش هەڵکا
لە دێهــــــات و لە شـــــــاران
گشت شوێنێکی کوردســـــتان
تەوقـە و گەردن ئــــــازادکەن
هەڵپەرکێ و ئاهەنگ سازکەن
کەرکوک : ١٩٧٨
نـــــێرگز
من نـــــــێرگزم شای گـــــوڵانم
گوڵە هێـــــــــمای کوردســـتانم
ناسک و جــوانم ، بۆنم خۆشە
هەموو کورد بـــۆم بە پەرۆشە
رەنگەکــــــــــــانم تێر و گەشن
بۆ دیدە و دڵ ، خۆشی بەخشن
مژدەی بەهــــــــــارتان بۆ دێنم
دەشت و کێوتـــــــــان دەڕازێنم
من دیاریی جـــەژنی نــەورۆزم
لە کوردســـــــــــتاندا پیـرۆزم
مــــن و بەهــــار و نـــــەورۆز
هەڵناکەین بێ کوردی دڵســـۆز
کەرکوک : ١٩٩٢
نـــــەورۆز
شـــاجەژنی کورد نــــەورۆزە
زۆر دێــــــرین و پیــــــــرۆزە
جەژنی ئاشـــتی و شــــادی یە
هــــاوخۆشی و ئــــــازادی یە
هەرکوردی کە دڵـــــــسۆز بێ
نـــــــەورۆزی لا پیـــــــروزبێ
جـــــلی کوردی لەبـــــــــــەرکا
ئاگـــری نــــەورۆزیش هەڵکا
لە دێهــــــات و لە شـــــــاران
گشت شوێنێکی کوردســـــتان
تەوقـە و گەردن ئــــــازادکەن
هەڵپەرکێ و ئاهەنگ سازکەن
کەرکوک : ١٩٧٨
نـــــێرگز
من نـــــــێرگزم شای گـــــوڵانم
گوڵە هێـــــــــمای کوردســـتانم
ناسک و جــوانم ، بۆنم خۆشە
هەموو کورد بـــۆم بە پەرۆشە
رەنگەکــــــــــــانم تێر و گەشن
بۆ دیدە و دڵ ، خۆشی بەخشن
مژدەی بەهــــــــــارتان بۆ دێنم
دەشت و کێوتـــــــــان دەڕازێنم
من دیاریی جـــەژنی نــەورۆزم
لە کوردســـــــــــتاندا پیـرۆزم
مــــن و بەهــــار و نـــــەورۆز
هەڵناکەین بێ کوردی دڵســـۆز
کەرکوک : ١٩٩٢