نووسەرێکی کورد، پلەی مامۆستای میوانی لە زانکۆیەکی بریتانیا پێ بەخشرا

13:12 - 24 خەرمانان 2719

ئاژانسی کوردپا: نووسەر و ڕۆژنامەنووسێکی کوردی خەڵکی شاری ئیلام، لە لایەن زانکۆی "بیرکێبک"ی بریتانیاییەوە، پلەی مامۆستای میوانی پێبەخشرا.

"بێهرووز بووچانی"، نووسەر و ڕۆژنامەوانی کوردی خەڵکی ئیلام، لە لایەن زانکۆی بیرکێبکی بریتانیاییەوە، وەکوو مامۆستای میوان، بانگهێشتی ئەو زانکۆیە کرا.

زانکۆی بیرکێبکی بریتانیایی، ئەو پلەیەی بەهۆی هەوڵ و چالاکییەکانی ئەو نووسەرە کوردە لە بواری فەرهەنگییەوە بە ناوبراو بەخشیوە.

"بێهرووز بووچانی"، زیاتر لە ٦ ساڵە لە گرتنگەی پەناخوازەکان لە دوورگەی "مانووس" زیندانییە.

پێشتریش، ڕۆمانی "هیچ هاوڕێیەک جگە لە شاخەکان" لە نووسینی "بێهرووز بووچانی"، هەتا ئێستا براوەی خەڵاتی ئەدەبیی جۆراوجۆر، بەتایبەتی خەڵاتی "ویکتۆریا" بۆ ئەدەبیات و خەڵاتی ویکتۆریا بۆ بەرهەمە نائەدەبییەکانی بەدەست هێناوە.

"بێهرووز بووچانی"، خەڵکی شاری ئیلامە و نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وانە، چوار ساڵ له‌مه‌و‌به‌ر تووشی گرفت بووە و ئیران و کوردستانی بەجێ هێشتووە. له‌م چوار ساڵەدا لهسه‌ر ئه‌م که‌مپه کاری ڕۆژنامه‌وانی و مافی مرۆڤی کردووه و لە ڕۆژنامه نێونه‌ته‌وەییەکانی وەک ڕۆژنامەی "گاردیه‌ن" و "هافینگتون پوست" بابەت دەنووسێت.