لە سنە ڕێز لە سوا تۆفێق ئیبراهیمیی شاعیر گیرا

16:16 - 5 بانەمەڕ 2716
ئاژانسی کوردپا: ئەنجومەنی ڕێزگرتن لە کەسایەتییە جێی شانازییەکانی کوردستان، هاوڕێ لەگەڵ نووسەران و ئەدیبانی کورد سەردانی تۆفیق ئیبراهیمییان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی ڕابردوو کەسایەتی ئەدەبی و شاعیری ناسراوی شاری سنە تۆفیق ئیبراهیمی، لە لایەن ئەنجومەنی ڕێزگرتن لە کەسایەتییە جێی شانازییەکانی کوردستان ڕێزی لێ‏گیرا.

ئەو شاعیرە کوردە بە نازناوی \"سوا تۆفیق\" لە بواری فەرهەنگ و وێژەی کوردی‏دا چالاکی کردووە.

سوا تۆفیق لە دەیەی ٦٠ـی هەتاوییەوە لە ڕێکخراو و دانیشتنە ئەدەبییەکاندا ڕۆڵی گێڕاوە و زۆرێک لە هۆنراوەکانی تاکوو ئێستاش لەسەر زاری خەڵکن.

سوا تۆفیق نووسراوەکانی خۆی لە بڵاڤۆکەکانی سروە، ئاوێنە و ...هتد، بڵاو کردووەتەوە.

ناوبراو ئێستا تەمەنی ٦٤ ساڵە و بە هۆی نەخۆشییەوە زۆربەی کات لە ماڵەوەیە.
سەید ئیسماعیل حسەینی، ڕەحیم لوقمانی، عەدنان بەرزنجی، شیلان گیلانی، یەحیا سەمەدی، مەهوەش شانەزەری، شەریف عەلیڕەمایی و ... لە بەشدارانی ڕێزگرتن لە مامۆستا \"سوا تۆفیق\" بوون.

نموونەیەک لە شێعری سوا تۆفیق

\"بەرد\"
وتیان بە بەرد
بڕیار وایە بتدەنە سەنگتەراش، بتکاتە پەیکەرەی مردووی خودا، وتی نا نا
خەڵک فریودان ئیتر بەسە
بمکەن بە پلەیەکی بچووک
با منداڵان
لێم سەرکەون بۆ مەدرەسە.

وێنە: ئیسنا
\"30021.jpeg\"

\"30020.jpeg\"

\"30019.jpeg\"