قەڵای "هزار دەرب"ی ئیلام مەترسیی لەناوچوونی لەسەرە
14:15 - 17 پووشپەڕ 2712
كوردپا: قەڵای \"هەزار دەرب\"ی ئیلام مەترسیی لەناوچوونی لەسەرە و ئیدارەی میراسی فەرهەنگیی پارێزگای ئیلامیش لهههمبهرئهو مەسەلەیە كەمتەرخەمە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئەو قەڵایە لە پێنج ساڵ لەمەوبەرەوە بەهۆی كاریگەریی كەش و هەواو كەوتۆتە بەر مەترسیی لەناوچوون و بەشێكی زۆر لە دیوارەكانی قڵش و درزیان بردووە، بەڵام ئیدارەی میراسی فەرهەنگیی پارێزگای ئیلام لەپێناو نۆژەن كردنەوەیدا هیچ هەنگاوێكی هەڵنەهێناوەتەوە.
هەواڵنێری كوردپا هەروەها لەزاری كارناسانەوە رایگەیاندووە، بوودجەی فەرهەنگی و ئاسەوارە مێژووییەكانی ئیلام زۆر كەمە و ئەو بوودجەیەش كە بۆی تەرخان دەكرێت، بە شێوازێكی گوماناوی خەرج دەبێ.
سەرچاوەكە ئاماژەشی بەوە كردووە كە ساڵی 89، داریووش قەنبەری، نوێنەری پێشووی ئیلام، شیروان چەرداوڵ، مەلەكشایی، ئەیوان لە چۆنیەتیی خەرج كرانی بوودجەی مێژوویی و فەرهەنگیی ئەو پارێزگایە رخنەی گرتبوو و باسیشی لە خەمساردیی بەرپرسانی میراسی فەرهەنگی لەمەڕ نۆژەن كردنەوە و مەرەممەتی شوێنوارە مێژووییەكانی ئەو پارێزگایە كردبوو.
قەڵای هزار دەرب كەكەوتۆتە رۆژهەڵاتی شارستانی \"دەڕە شەهر\"ی ئیلام، مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ساسانییەكان كە ئێستا بەهۆی كەمتەرخەمیی بەرپرسانی پارێزگای ئیلام لە مەترسیی لەناوچوون دایە.