فێستیڤاڵی بانسنووریی چاپەمەنی لە ئیلام
16:58 - 21 بانەمەڕ 2716
ئاژانسی کوردپا: فێستیڤاڵێکی بانسنووریی تایبەت بە چاپەمەنی لە شاری ئیلام بە بەشداریی میوانانی بیانی و نێوخۆیی لەو شارە بەڕێوە دەچێت.
لە سەروبەندی ڕۆژی ئازادیی چاپەمەنیدالە کاتێکدا کە لە ئێراندا ئازادیی رادەربڕێن و چاپەمەنی بوونی نیە، لە ڕۆژانی ٢٧ هەتا ٢٩ی بانەمەڕ، فێستیڤاڵێکی تایبەت بە چاپەمەنی بە سەرپەرشتیاریی پارێزگاری ئیلام، لە زانکۆی ئیلام، بە بەشداریی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان، کرماشان و ئیلام و خووزستان لە ئێرانەوە و هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە، دیالە، میسان و بەسرە لە عێراقەوە بەڕیوە دەچێت.
بەڕیوەچوونی ئەم فێستیڤاڵە لە حاڵێکدایە کە نووسەرانی وڵاتی ئێران بەدەست سانسۆڕی بەردەوامی کتێب لەو وڵاتەدا دەناڵێنن و ڕێز گرتن لە ئازادیی چاپەمەنی خەونیکی زڕاوی نووسەرانی ئەو وڵاتەیە.
هەر لە پەیوەندییەدا، لە پەیوەندی لەگەڵ ڕێز نەگرتن لە ئازادیی چاپەمەنی لەو وڵاتەدا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕێژەیەکی بەرچاو لە کتێبەکانی ١٩هەمین پیشانگای نێونەتەوەیی کتێب لە تاران کۆ کرایەوە و پێنج غورفەی فرۆشی کتێبیش هەر لە نێو پێشانگاکەدا پڵۆمپ کران و ئەو کردارە نەشیاوە، لە پاش ٣ دەوەرە لە بێژنگ و فیلتێر دانی کتێبەکان پێش لە کرانەوەی پیشانگا ئەنجام درابوو.
بەم ڕوانینەوە داخۆ چ کتێبگەلێک درگای ئەم فێستیڤاڵە بانسنوورییەیان بەڕوودا دەکرێتەوە؟!
جێگای ئاماژەیە کە دەسەڵاتدارانی دەزگا ئەمنیەتییەکانی ڕێژیم، زۆرجار لە ژێر ناوی ڕۆژنامەنووسی و کاری فەرهەنگیدا مۆرە و تیمە ئەمنیەتییەکانیان ڕەوانەی دەرەوەی سنوورەکان و بەتایبەت کوردستانی عێراق کردوە و لەم جۆرە فێستیڤاڵانە بۆ ڕێکخستنەوەی تیمە ئەمنیەتییەکانیان لە وڵاتانی دەوروبەر و بەتایبەت عێراق و کوردستانی عێراق کەڵکیان وەرگرتووە.