فیلمی \"ژیان لە سەر سنوور\" دووهەمین خەڵاتی نێودەوڵەتی بەدەست ھێنا
15:00 - 4 بانەمەڕ 2716
ئاژانسی کوردپا: فیلمی ژیان لە سەر سنوور، لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد بەهمەن قوبادی، دووهەمین خەڵاتی نێودەوڵەتی بەدەست هێنا.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، فیلمی \"ژیان لەسەر سنوور\" بە وەرگرتنی خەڵاتی \"مرۆڤدۆستانە\"ی فێستیڤاڵی فیلمی \"تیبوڕۆن\" لە وڵاتی ئامریکا، دووەمین خەڵاتی نێودەوڵەتیی خۆی بەدەست ھێنا.
ئەو فیلمە پێشتریش لە فێستیڤاڵی فیلمە سەربەخۆکانی ئورووپا، خەڵاتی بەدەست هێنابوو.
فیلمی دیکۆمێنتاریی \"ژیان لەسەر سنوور (Life on the Border) لە دەرھێنانی ھەشت منداڵی شارەکانی کوبانێ و شنگال و لە بەرھەمھێنانی سینەماکاری ناوداری کورد \"بەھمەن قوبادی\" کە لە لایەن کۆمپانیای ھۆڵەندیی \"ئیلۆمینا فیلمس\" (Illumina Films) لە سینەماکان و فێستیڤاڵە جیھانییەکاندا بڵاودەبێتەوە، لە نوێترین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی خاکەلێوەی ١٢٩٥ی هەتاوی، لە بەشی \"فیلمە دیکۆمێنتارییەکان\" لە پازدەهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی \"تیبوڕۆن\" (Tiburon) لە وڵاتی ئامریکا نمایشکرا و توانی خەڵاتی \"مرۆڤدۆستانە\"ی ئەم فێستیڤاڵە سەربەخۆ سینەماییە بۆخۆی مسۆگەر بکات.
ئەو فیلمە لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم فێستیڤاڵە گرینگە ئامریکاییه(ITFF)، بە دروشمی \"تێگەیشتنی جیھان لە ڕێگای فیلم\"ـەوە، خەڵاتی \"زنجیرەی زێڕین\"ی (Golden Reel) سینەما، بەم ھەشت منداڵەی شارەکانی کۆبانێ و شنگال پێشکەش کرا.
ئەم فێستیڤاڵە، بە نمایشی ٦٥ فیلم لە سینەماکارانی ٣٠ وڵاتی جۆراوجۆری جیھان و چەندین بەشی لاوەکی لە شاری کەنارئاوی تیبۆڕن لە ویلایەتی کالیفۆڕنیا لە وڵاتی ئامریکا، بەڕێوەچوو.
\"ژیان لەسەر سنوور\" لە دوایین بەشداریی نێودەوڵەتیی خۆیدا، لە بەشی پێشبڕکێی یازدەهەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمە سەربەخۆکانی ئورووپا بە ناونیشانی \"ئێکۆ\" (ÉCU )لە شاری پاریس لە وڵاتی فەڕانسە نمایشکرا و خەڵاتی باشترین فیلمی دیکۆمێنتاریی ئەم فیستیڤاڵە گرینگە سینەماییەی پێبەخشرا.