سەرەڕای هەڕەشەی ناوەندە ئەمنییەکان، ئاگری نەورۆز لەشاری شنۆ هەڵکرا+وێنە

14:53 - 22 رەشەمه 2713
ئاژانسی کوردپا: سەرەڕای هەڕەشەی ناوەند و دەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی ئیسکلامیی ئێران رێوڕەسمی هەڵکردنی ئاگری نەورۆز لە شاری شنۆ بەڕێوەچوو.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە کاتێکدا خەڵکی شاری شنۆ رۆژی رابردوو بە شیوەیەکی بەرین لە زۆربەی شەقام و گەڕەکەکانی شاردا رێوڕەسمی چواشەممە سووری و هەڵکردنی ئاگری نەورۆزیان بەرێوە برد.

هەواڵنێری کوردپا لە شاری شنۆ رایەگەیاند، خەڵکی شاری شۆ لەبەرەبەری نەورۆزدا و لە دوو چوارشەممەی کۆتایی ساڵدا ئاگری نەورۆز هەڵدەکەن و هەر بەو هۆیەوە رۆژی چوارشەممەی رابردوو ئاگری نەورۆزیان هەڵکرد.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند؛ هاووڵاتییان لە کاتێکدا بە هەڵکردنی ئاگر بەرەو پیری نەورۆز و ساڵی نوێ چوون، کە پیشتر ناوەندە ئەمنییەکان هەڕەشەیان لە خەڵک کردبوو، کە لە هەڵکردنی ئاگری نەورۆز و رێوڕەسمی چوارشەممە سووری خۆ ببوێرن.

ئەو سەرچاوەیە گوتیشی، هێزە لیباس شەخسییەکان کە بە مەبەستی کووژاندنەوەی ئاگر و هەرەشە کردن لە هاووڵاتییان چووبوونە گەڕەکی سەیداوێی شاری شنۆ، لەلایەن خەڵکەوە بەرد باران کران و ئیزنی کوژاندنەوەی ئاگرەکانیان پێنەدرا.

هەروەها ئماژەی بەوەش کرد، ئیدارەی ئاگرکوژێنەوە لەژێر فشاری ناوەندە ئەمنییەکاندا ناچار بە کوژاندنەوەی ئاگرەکان کرابوو.

هەواڵنێری کوردپا ئاماژەی بەوەش کرد، ژمارەیەک هێلکە لە شکڵی ئاڵای کوردستان، لەلایەن بنەماڵەکانەوە رەنگ کرابوون، کە وەکوو نەورۆزانە پێشکەش بە منداڵان دەکران.

هەموو ساڵێک سەرەڕای فشار و هەرەشەی ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، لە تێکڕای ناوچە کوردنشیەنکانی ئێران رێوڕەسمی هەڵکردنی ئاگری نەورۆز و چوارشەممە سووری بە شێویەکی بەرین یادی لێ دەکرێتەوە و خەڵک بە هەڵکردنی ئاگر بەرەو پیری نەورۆز دەچن.
\"18767.jpg\"

\"18763.jpg\"

\"18765.jpg\"

\"18764.jpg\"

\"18766.jpg\"