دەرهێنەرێكی كورد خەڵاتی فێستیڤاڵی "خان تی مان سینگ"ی رووسیەی بەدەستهێنا
15:16 - 27 جۆزەردان 2712
كوردپا: فیلمی داستانی \"بەرزایی ئومێد\" لە نووسین و دەرهێنانی كەیوان مەجیدی دەرهێنەری كورد لە شازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی \"خان تی مان سینگ\"ی رووسیە خەڵاتی باشترین دەرهێنەریی مسۆگەر كرد.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی سینەمای جەوانی ئێران (نووسینگەی سنە)، لە فێستیڤاڵی \"خان تی مان سینگ\"ی رووسیە كە لە رۆژانی رابردوودا لە شاری مسكۆ بەڕێوە چوو، فیلمە هەڵبژێردراوەكانی 30 وڵاتی جیهان تێیدا بەشدارییان كردبوو كە لەنێو بەرهەمە هەڵبژێردراوەكاندا فیلمی داستانیی \"بەرزایی ئومێد\" لە دەرهێنانی دەرهێنەری كورد توانی خەڵاتی باشترین دەرهێنەری بۆ خۆی مسۆگەر بكات.
فیلمی \"بەرزایی ئومێد\" پێشتریش لە چەندین فێستیڤاڵی جۆراوجۆری ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بەشداری كردووە و توانیویە خەڵات بەدەست بهێنێ، بۆ وێنە خەڵاتی تەندیسی باشترین وێنەهەڵگرتنی خانەی سینەما و خەڵاتی باشترین فیلمی داستانیی سینەمای جەوانی بەدەستهێناوە.
بەشداری لە بەشی پێشبڕكێی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی \"ئەلجەزیرەی قەتەر\" و كاندیدای وەرگرتنی خەڵاتی باشترین دەرهێنەریی جێژنی خانەی سینەما یەكێكیتر لە سەركەوتنەكانی ئەو فیلمە داستانیەیە.
فیلمی بەرزایی ئومێد گێڕانەوەی شەیدایی خەڵكی هەورامانە بۆ ئاوەدان كردنەوەی زێد و نیشتمانەكەیان.