دووەمین دانیشتنی رەخنە و تاوتوێی بەرهەمی كوردیی شاعێران لە كرماشان بەڕێوە چوو

22:30 - 28 پووشپەڕ 2712
ئاژانسی كوردپا: بە ئامادەبوونی كۆمەڵێك لە شاعێر و نووسەران و لایەنگرانی فەرهەنگ و ئەدەبی كوردی لە كرماشان، دووەمین دانیشتنی پسپۆڕیی بەرهەمە كوردییەكان بەڕێوە چوو و تێیدا كتێبی \"خەونباز\"ی جەمیل مورادی تاوتوێ‌ كرا.

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی كوردپرێس، رەخنەگرانی دووەمین كۆبوونەوەی رەخنە و تاوتوێی دانیشتنی \"یەك مانگ، یەك نووسەر\" محەممەد موەفەقی، مەیسەم عاتفی و خانم سەبیحە فتاحی بوون، كەلە سەرەتای دانیشتنە رەخنەیەكەدا \"ئەردەشیر مووسەوی\" بە ئاماژە بەوەی كە رەخنە و هەڵسەنگاندنی بەرهەمێكی ئەدەبی پێویستیی گەشەكردنی ئەدەبیاتی كۆمەڵگای ئێمەیە، وتی: \"ئێمە هاتووینەتە ئێرە نەك بۆ ئەوەی كە بەرهەمێك یان كەسێك بڕووخێنین، یان بە پێچەوانەوە بە كەسێك یان بەرهەمێكدا هەڵبڵێین، بەڵكوو تەنیا بەو هۆیە دەستمان داوەتە ئەم كارە كە پێكهێنەری بەستێنێكی زانستی و رەچەشكێنی فەزایەكی رەخنەگرانە بین\".
\"5326.jpg\"
لەو دانیشتنەدا هەركام لە رەخنەگران لە گۆشەنیگا و روانگەی جیاوازەوە خوێندنەوەی خۆیان بۆ كۆمەڵە شێعری \"خەونباز\" خستە روو و لایەنی بەرجسەتە و لاوازی ئەو بەرهەمەیان تاوتوێ‌ كرد.

لە بەشێكی دیكەی كۆڕەكەدا محەممەد موەفەقی یەكێك لە رەخنەگران هەڵوەستەی لەسەر مۆتیڤی مەرگ لە كۆمەڵە شێعری خەونبازدا كردا و ئاماژەی بەوە دا كە مەرگ لەو كۆمەڵە شێعرەدا هێندە حزووری بەرچاوە كە خوێنەر بەبێ‌ بیركردنەوە لێی، ناتوانێ‌ بە ئاسانی بەسەردا تێپەڕێت.

دواتر لە بڕگەیەكی دانیشتنەكەدا جەمیل مورادی شێعرێكی خوێندەوە و پاش دەربڕێنی راو بۆچوونی جیاواز لەلایەن بەشداربووانەوە، عەلی ئۆڵفەتی شاعێری هاوچەرخی كرماشان بە ئاژماژە بە پڕژانی لەرادەبەدەری شاعێر بۆ سەر \"زمان و یاریی زمانی\" لەو كۆمەڵە شێعرە، ئەو كارەی بە بەستێنێك بۆ كەڵەكەی ئەزموونیی شاعیر وەسف كرد و وتی: لەم كۆمەڵە شێعرەدا لەگەڵ دەقێك بەرەوڕووین، كە لە رواڵەتدا پێكهاتەیەكی لاوازی هەیە.

دواتر چەندین شاعێر و نووسەری كوردی كرماشان كە ئامادەی كۆڕەكە وەك: \"محەممەد عەباس ئاشنامەنش، عادڵ قادری، سوەیلا محەممەدی، هیوا عەزیزی و ئارەش ئەفزەلی\" راو بۆچوونی خۆیان لەم بارەوە دەربڕی.

لە كۆتاییدا بەپێی باو پەیكەرەیەك، لەلایەن \"عەلی ئۆڵفەتی و ئارەش ئەفزەلی\"یەوە پێشكەش بە جەمیل مورادی كرا.

\"خەونباز\" یەكەم كۆمەڵە شێعری جەمیل مورادی شاعێری خەڵكی سنەیە كە دانیشتووی شاری كرماشانە و سەرەتای ساڵی 1391ی هەتاوی لەلایەن بڵاوگەی \"باغی نی\" كرماشانەوە چاپ و بڵاو بۆتەوە.

وێنه: کوردپرێس