حەفتەنامەی "ندای گروس" لە دەكەی رۆژنامەفرۆشیەكان كۆ كرایەوە
15:24 - 14 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: تەواوی حەفتەنامەی نەدای گەڕووس \"ژمارەی تازە\" لە دەكەی رۆژنامە فرۆشییەكانی ناوچە كوردنشینەكان كۆ كرایەوە.
هەواڵدەریی رێكخراوی چاوەدێری مافی مرۆڤی كوردستان بڵاوی كردەوە، كە دەوری تازەی بڵاوبوونەوەی حەفتەنامەی نەدای گەڕووس بە لێڕوانین (رویكرد)ی خەبەری ـ راڤەیی لە بوارەكانی: سیاسی، كۆمەڵایەتی، فەرهەنگی بڵاو دەكرێتەوە، بە روانینێكی رەخنەگرانەوە دەڕوانێـە پرسەكان (پرسەكانی بەتایبەت بە كوردستان) و توانیویە هەتاڕادەیەك بە سیما و پێگەیەكی پسپۆڕییەوە خۆی دەربخات.
ئەم حەفتەنامەیە لەم دوو ژمارەیەی دوایی خۆیدا چەندین رەخنەی لە نوێنەرانی پارێزگای كوردستان لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی گرتبوو كە لەگەڵ سكاڵای عەبدولجەبار كەرەمی بەرەوڕوو بۆوە، لەم راستایەدا چەندین سكاڵا بەدژی ئەو بڵاڤۆكە لە دادگوستەریی شاری سنە تۆمار كرا.
هەروەها كۆ كردنەوەی ژمارەكانی ئەم بڵاڤۆكە لەلایەن لیباس شەخسییەكانی دەفتەر \"عەبدولجەبار كەرەمی\"یەوە جێبەجێ كراوە.
لە تازەترین ژمارەی ئەم حەفتەنامەیەدا ئەم بابەتانە بەرچاو دەكەون: داخوازییە یاساییەكانی كوردەكان جێبەجێ بكرێن، داخرانی بڵاوكراوە زوڵم و ستەمە لە ئاست خەڵكدا، بارزانی بۆ گێڕانی رۆلی ناوبژیوانی هاتە تاران و...
عەبدولقادر چهل ئەمیرانی بەرپرس و خاوەن ئیمیتاز، مەحموود مەحموودی سەرنووسەر و ئیجلال قەوامی، هوشیار بابایی و كەماڵ ئەمینی لە ئەندامانی دەستەی نووسەرانی ئەو بڵاو كراوەیە بوون.