حوکمی برایانی کوردپوور یەکلایی (قطعی) بۆتەوە/ تەکمیلی
13:44 - 18 رەشەمه 2713
ئاژانسی کوردپا: ئەمڕۆ شەممە رێکەوتی ١٧ی رەشەمە ماوەی یەک ساڵ بە سەر دەستبەسەرکرانی خوسرەو و مەسعوود کوردپوور، دوو برای رۆژنامەنوس و چالاکی مافی مرۆڤی کوردی خەڵکی مەهاباددا، تێپەڕی.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ ساڵی ١٣٩١ لە درێژەی رەوتی دەستبەسەر کردنی رۆژنامەنووسان و چالاکانی فەرهەنگیی کورد لە کوردستانی ئێران ، رێکەوتی ١٧ی رەشەمە خوسرەو کوردپوور لە شاری مەهاباد دەستبەسەر کراو و رێکەوتی ١٩ی رەشەمە مەسعوود کوردپوور لەکاتی سەردان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهاباد بەرەڕووی دەستبەسەر کران بوویەوە.
مەسعوود و خوسرەو کوردپوور پاش زیاتر لە ٨ مانگ راگیران لە زیندان و سێ جار دادگایی کران، لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری مەهابادەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر \"جەوادی کیا\" سەرجەم بە ٩ ساڵ و ٦ مانگ زیندانیی تەعزیری حوکم دراون.
مەسعوود کوردپوور بە تۆمەتی \"کۆبوونەوە و هاودەستی کردن بەدژی نیزام\" بە ٣ ساڵ زیندانیی تەعزیری و لە پەیوەندی لەگەڵ \"چالاکی تەبلیغی\" بە ٦ مانگ زیندانیی تەعزیری و سەرجەم بە ٣ ساڵ و نیو زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.
هەروەها خوسرەو کوردپوور بە تۆمەتی هاوکاری بۆ پێکهێنانی کۆبوونەوە بە ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری و بە تۆمەتی تەبلیغ بە دژی نیزام\" بە ١ ساڵ زیندانیی تەعزیری و سەرجەم بە ٦ ساڵ زیندان و هەروەه دوورخرانەوە بە زیندانی تەورێز مەحکووم کرا\".
عوسمان موزەییەن یەکێک لە پارێزەرانی کوردپوورەکان لە لاپەڕەی فەیسبووکی خۆی بڵاوی کرۆتەوە؛ حوکمی زیندانیی خوسرەو کوردپوور بۆ ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری کەم کراوەتەوە و دەبێ بۆ ماوەی زیندانییەکەی لە زیندانی شاری تەورێز تێپەڕ بکات\".
دادگای پێداچوونەوە حوکمی دوو ساڵ دوورخرانەوەی خوسرەو کوردپووری بۆ شاری کرمان هەڵوەشاندۆتەوە.
ئەو پارێزەرە کوردە لەمەڕ حوکمی مەسعوود کوردپوور نووسیویەتی؛ \"حوکمی مەسعوود کورپووریش لە ٣ ساڵ و شەش مانگەوە بۆ ٣ ساڵ کەم کراوەتەوە.
ئەو پارێزەرەی برایانی کوردپوور ئاماژەی بەوەش کرد، هەتا ئێستا سەرەڕای ئەوەیکە چەندین جار داوای مەرخەسیمان بۆ ئەو دوو رۆژنامەنووسە کردووە، بەڵام دادگا دژایەتیی ئەو داواییەی کردووە\".