بۆ یەكەم جار نووسەرێكی كورد بوو بە ئەندامی ئەنجومەنی نووسەرانی قەزاقستان

15:52 - 3 پووشپەڕ 2712
كوردپا: نووسەر، شاعێر و رۆژنامەنووسێكی ناوداری كورد وەك یەكەم كورد بوو بە ئەندامی ئەنجومەنی نووسەرانی وڵاتی قەزاقستان.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، سەرەتای مانگی پێشووی زایینی، ئەنجومەنی نووسەرانی قەزاقستان لە دانیشتنێكدا، حەسەن حاجی سولێمان، نووسەری كوردی خەڵكی قەزاقستانی وەكوو ئەندامی ئەو ئەنجومەنە قبووڵ كرد.

ئەو رۆژنامەنووس و شاعێرە ناودارەی كورد لەناو سەد خوازیاری ئەندامەتی لە ئەنجومەنی نووسەرانی قەزاقستان، لەگەڵ هەشت كەسی دیكە بوو بە ئەندام و یەكەم نووسەری كوردە كەلە مێژووی حەفتا ساڵەی كوردەكانی قەزاقستاندا دەبێتە ئەندامی ئەنجومەنی نووسەرانی ئەو وڵاتە.
\"4956.jpg\"
حەسەن حاجی سولێمان ساڵی 1330 لە ناوچەی ئارارات لە وڵاتی ئەرمەنستان لەدایك بووە و لەژێر چاوەدێریی دایكیدا لەگەڵ حیكایەت، ئەفسانە و پەند و مەتەڵە كوردییەكان ئاشنا بووە و ساڵی 1353 خوێندنی لە زانكۆی زمانناسیی \"ئابوونیا\"ی ئیرەوان تەواو كرد و لە بڵاڤۆكی \"نوبر\" و رۆژنامەی \"كوردستان\" وەك هەواڵنێری ناوچەیی چالاكییەكانی خۆی دەست پێكردووە.

ناوبراو لە ساڵی 1373 بۆتە ئەندامی یەكیەتیی رۆژنامەنووسانی قەزاقستان و لە ساڵی 2005ەوە بۆتە ئەندامی ناوەندی نێودەوڵەتیی قەڵەم.

لە بەرهەمەكانی ناوبراو دەكرێ‌ئاماژە بە كۆمەڵە شێعری \"دڵی من\" و \"تینوویەتیی من\"، \"ژیانی بە بایەخ\" و \"ناڵەی دڵ\" و هەروەها كورتە چیرۆكەكانی \"چارەڕەشیی لادێیەك\" و \"لە دۆڵی زیلان\" و شانۆنامەی \"شێخ سەعید\" و \"شێخ مەحموود بەرزنجی\" و بەیتەكانی \"دایكی من\" و \"ژیان لە خەبات دایە\" بكەین.

حەسەن حاجی سولێمان لە ساڵی 1998ەوە سەرنووسەری رۆژنامەی \"ژیانی كورد\"ە.