شنۆ هێدی شادیخا بە یەک ساڵ و ١٠ مانگ بەندکران سزا درا

لاوێکی کورد بە ناوی "هێدی شادیخا" کوڕی حەسەن و خەڵکی گوندی "سینگان" سەر بە شاری شنۆ لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی ئەم شارەوە بە یەک ساڵ و ١٠ مانگ بەندکران سزا درا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دادگا ئەم هاووڵاتییەی بە "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران" تۆمەتبار کردووە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: ئەم سزایە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بە هێدی شادیخا ڕاگەیەندراوە.
ڕۆژی دووشەممە ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٤، هێدی شادیخا بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ ڕاگوێزرا و لە ماوەی دەسبەرسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.
ئەم لاوە کوردە پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوەکەی بۆ بەندیخانەی شنۆ ڕاگوێزرا و ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.