سێ هاووڵاتی بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی مەهاباد ئازاد کران

00:04 - 23 خاکەلێوه 2725

ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، "عوسمان(شوانە) جەهانی فەر"، "یووسف قاڵ" و "ڕەحمان دانا" سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی مەهاباد بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کران.

ئەم سێ هاووڵاتییە پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە ڕەوانەی بەندیخانەی مەهاباد کرابوون.

لە ماوەی ڕۆژانی ٢٤ و ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣دا، ئەم کەسانە بە بێ بەڵگەی یاسایی و بە هێرشکردن و پشکنینی ماڵەکەیان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ ڕاگوێزرابوون.

 تاکوو ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم سێ هاووڵاتییە زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.