سنە؛ بانگکردن و لێپرسینەوە لە نەسرەدین میری لەلایەن ئیتلاعاتی سپاوە

22:06 - 26 رەشەمه 2724

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، نەسرەدین میری، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "تەنگیسەر" سەر بە شاری سنە بانگی ئیتلاعاتی سپا لەم شارە کرا و لێپرسینەوەی لێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە کوردە لە پێوەندی لەگەڵ چالاکیی منداڵەکانی لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە هەڕەشەی لێ کراوە و پاش چوار کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کراوە.

ڕۆژی شەممە ٢٢ی بەفرانباری ١٤٠٣، ژیان (موکرات) میری کوڕی نەسرەدین لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی بەفرانبار بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرا.