مەهاباد؛ بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی ئیدریس محەممەدزادە
01:23 - 12 رەشەمه 2724

سەرەڕای تێپەڕبوونی یەک حەفتە لە دەسبەسەکرانی ئیدریس محەممەدزادە، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد، سەبارەت بە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە کوردە لە کاتی دەسبەسەکرانییەوە تاکوو ئێستا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.
ئەو سەرچاوە ئاگادارە وتیشی: سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئیدریس محەممەدزادە، هێزە ئەمنییەتییەکان تاکوو ئێستا وڵامیكی ڕوونیان پێ نەداونەتەوە.
ئەم هاووڵاتییە لە ڕۆژی ٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٣دا پاش بانگکران لە ڕێگەی پێوەندیی تلفۆنییەوە بۆ ئیتلاعاتی مەهاباد، دەسبەسەر کرابوو.
تاکو ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.