زیندانییەکی خەڵکی ئیلام لە زیندانی قزڵحساری کەرەج لە سێدارە درا
23:17 - 10 رەشەمه 2724

سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ڕەشەممەی ۱٤۰۳، حوکمی لە سێدارەدانی زیندانییەکی کورد بە ناوی "عەلیڕەزا بەساتینیا" خەڵکی شاری ئیلام و دانیشتووی شاری تاران، لە زیندانی قزڵحساری کەرەج، جێبەجێ کرا.
ئەو زیندانییە ماوەی سێ ساڵ پێش بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" دەسبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای قەزاییەوە بە ئیعدام مەحکووم کرابوو و لە سێدارە درا.
ئەو زیندانییە ڕۆژی دووشەممە ٦ی ڕەشەممەی ۱٤۰۳، بۆ جێبەجێکردنی حوکمی لە سێدارەدانی، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی قزڵحساری کەرەج کرا بوو.
هەتا ئێستا هەواڵی لە سێدارەدانی ئەو زیندانییە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیاکانی ناوخۆیی ئێران ڕانەگەیەندراوە.