سنە؛ دەسبەسەرکرانی دانش شەرەفی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

19:02 - 17 رێبەندان 2724

ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، دانش شەرەفی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "سەڵواتاوا" و دانیشتووی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان لە شوێنی کارەکەی خۆی دەسبەسەر کردووە.

ئەم سەرچاوەیە وتی: سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ لە کاتی دەسبەسەرکرانی دانش شەرەفی، سەبارەت بە دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی دانش شەرەفی زانیارییەک دەست نەکەوتووە.