پیرانشار؛ سادق کوردی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا
18:21 - 9 رێبەندان 2724
ڕۆژی یەکشەممە ٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، سادق کوردی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "پەسوێ" سەر بە شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم لاوە کوردەیان لە ماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەر کردووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.