ڕوونکردنەوەی تۆمەتی وەپاڵدراوی شەش چالاکی کرێکاری و مەدەنی لە دادسەرای گشتی و ئینقلابی سنە

21:56 - 18 بەفرانبار 2724

ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی بەفرانباری ١٤٠٣، سەید خالید حوسێنی، شەیس ئەمانی، سووسەن ڕازانی، ئێقباڵ شەعبانی، فەردین میرەکی و جەماڵ ئەسەدی، لە چالاکانی کرێکاری و مەدەنیی سنە لە لقی ٢ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی سنە سەبارەت بە تۆمەتە وەپاڵدراوەکانیان ڕوونکردنەوەیان پێ درا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم چالاکانە بە "پڕوپاگەندە دژی نیزام" و "تێكدانی بیروڕای گشتی" تۆمەتبار کراون و پاش تێگەیاندنیان لە تۆمەتە وەپاڵدراوەکان بە دانانی بارمتە ئازاد کراون.

ئەم چالاکانە لە ڕۆژی ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٣دا لەلایەن لقی ٢ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی سنەوە بانگهێشتنامەیان پێ گەیشتبوو کە نموونەی تۆمەتە وەپاڵدراوەکەیان ئاماژە بە بەشداریی ناوبراو لە ڕێوڕەسمی وەبیرهێنانەوەی دایە فەراسەت جەعفەر قشڵاخی، لە دایکانی مافخوازی سنە و وتنەوەی سروود بووە.