کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری نەوسوود بە سەختی بریندار بوو

13:54 - 21 سەرماوەز 2724

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی سەرماوەز، کۆڵبەرێک بە ناوی "مەسعەب سەبزەواری" بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود بە سەختی بریندار بوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەم کۆڵبەر کردووە و دەم و ڕوو و سەری بە سەختی بریندار بووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: ئەم کۆڵبەرە ئێستا لە بەشی ICUی نەخۆشخانەی تاڵەقانیی کرماشاندایە و دۆخی گشتیشی ناجێگیر ڕاگەیەندراوە و ئاستی وشیاریشی ٣یە.

مەسعەب سەبزەواری خێزاندارە و خەلکی گوندی "قشڵاق" سەر بە شاری شاهۆی شاری ڕوانسەر لە پارێزگای کرماشانە.