نەوسوود؛ کۆڵبەرێک بە هۆی وەستانی دڵەوە گیانی لەدەست دا
21:51 - 3 سەرماوەز 2724
ڕۆژی شەممە ٣ی سەرماوەزی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بە ناوی "محەممەدکەریم ئەزەغ" خەڵکی گوندی "بڵبەر" سەر بە بەشی هەورامانی سەوڵاوا بە هۆی وەستانی دڵەوە لە سنووری "دزاوەر"ی نەوسوود گیانی لەدەست دا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کۆڵبەرە بە مەبەستی دابینکردنی بژێوی ژیانی لە سنووری نەوسوود خەریکی کۆڵبەری بووە و تەرمەکەی لە زێدی خۆی بە خاک سپێردراوە.
ئەم کۆڵبەرە خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە