تەقینەوەی مین لە سنووری نەوسوود کەمئەندامبوونی کۆڵبەرێکی بەدواوە بوو
17:01 - 1 سەرماوەز 2724
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئەحمەد ڕەزایی" خەڵکی جوانڕۆ، بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنووری نەوسوود جومگەی لاقی لەدەست دا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کۆڵبەرە سەرەتاکانی خەزەڵوەری ١٤٠٣ بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنووری نەوسوود لاقی بەسەختی بریندار بوو و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی تاڵەقانیی کرماشان کرا.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە وتی: پاش نەشتەرگەریی ئەم کۆڵبەرە، پزیشکەکان بە هۆی توندیی برینەکەیەوە ناچار بوون لە جومگەوە، لاقی ببڕنەوە.
ئەم سەرچاوەیە وتیشی: ئەم کۆڵبەرە سێ ڕۆژ پاش ئاخرین نەشتەرگەری لە نەخۆشخانە مورەخەس کرابوو.
ئەحمەد ڕەزایی خێزاندارە و سێ منداڵی هەیە.