بۆکان؛ ئاکام ئەمینی پاش بانگکران بۆ ئیتلاعات دەسبەسەر کرا

11:58 - 4 خەزەڵوەر 2724

ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، ئاکام ئەمینی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "کانیڕەش"ی بۆکان، پاش بانگکران بۆ ئیتلاعاتی ئەم شارە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە کوردە لە ڕێگەی پێوەندیی تلفۆنییەوە بانگی ئیتلاعاتی بۆکان کراوە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: هێزە ئەمنییەتییەکان ڕۆژی چوارشەممە ٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و پاش پشکنینی ماڵەکەی، دەستیان بەسەر مۆبایلەکەیدا گرت.

هەتا کاتی بڵاوبوونەووی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئاکام ئەمینی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.