شنۆ؛ ئیدریس کارساز بە سێ ساڵ بەندکران سزا درا

18:14 - 18 رەزبەر 2724

ئیدریس کارساز، تەمەن ٥٥ ساڵ خەڵکی شنۆ لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەم شارە بە سێ ساڵ بەندکران سزا درا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دادگا ئەم هاووڵاتییەی بە "ئەندامی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران" تۆمەتبار کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: ئەم سزایە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بەم هاووڵاتییە ڕاگەیەندراوە.

ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣، ئیدریس کارساز، بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی شنۆ ئازاد کرا.

ئیدریس کارساز، سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٣، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزرابوو.

ئەم هاووڵاتییە کوردە پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی شنۆ ڕاگوێزرابوو.