لوقمان زەنگی بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی شنۆ ئازاد کرا

19:52 - 15 رەزبەر 2724

ڕۆژی شەممە ١٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣، لوقمان زەنگی، هاووڵاتیی تەمەن ٥٢ ساڵی خەڵکی گوندی "کانی سورک" سەر بە شاری شنۆ بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد و ٢٠٠ میلیۆن تمەنی لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێوە بۆ بەندیخانەی شنۆ ڕاگوێزرا و لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کرابوو.

ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی خەرمانانی ١٤٠٣، ئەم هاووڵاتییە کوردە بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

تاکوو ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی لوقمان زەنگی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.