دیواندەرە؛ ئارمان نەوشادی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

19:26 - 27 خەرمانان 2724

ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئارمان نەوشادی" کوڕی سدیق، خەڵکی دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان لە ماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەر کردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئارمان نەوشادی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.