دەسبەسەرکرانی ڕەزا عەلایی، فیلمسازی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە بانە

11:52 - 24 خەرمانان 2724

ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٣، ڕەزا عەلایی، فیلمساز و دەرهێنەری خەڵكی بانە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان لە ماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەر کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: تاکوو ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی عەلایی بە مەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی ناوبراو بێ ئاکام بووە.

ڕەزا عەلایی چەندین فیلمی کورت و درێژی دروست کردووە و دەرهێنەری فیلمی "زەوییە پیسەکان" بووە کە توانی لە فێستیڤاڵی فیلمی کەندا بەشدار بێت.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوکان دژی ئەم دەرهێنەرە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.