کۆڵبەرێک بە هۆی ڕاوەدوونانی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری مەریوان بریندار بوو

19:38 - 3 خەرمانان 2724

ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی گەلاوێژی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بە ناوی "کەیۆمەرس ڕاستخانە" خەڵکی مەریوان، بە هۆی ڕاوەدوونانی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەم شارە لە بەرزایی کەوتە خوارەوە و بەسەختی بریندار بوو.

ئەم کۆڵبەرە لەم ڕووداوەدا لاقی بریندار بووە و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی مەریوان کراوە.

کەیۆمەرس ڕاستخانە، خیزاندار و خەڵکی گوندی "دووپلوورە" سەر بە شاری مەریوانە.