سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی تەورێز جێبەجێ کرا

03:23 - 2 خەرمانان 2724

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ١ی خەرمانانی ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێکی کورد بە ناوی "خالید جەهانگیری" کوڕی عەبدوڵڵا و دانیشتووی گوندی "بالوو"سەر بە شاری ورمێ، لە بەندیخانەی تەورێز جێبەجێ کرا.

ئەم بەندکراوە نزیکەی ٥ ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی پێوەندیدار بە تاوانەکانی ماددەی هۆشبەر دەسبەسەر و لەلایەن ناوەندە دادوەرییەکانەوە  بە لەسێدارەدران سزا درابوو.

خالید جەهانگیری خێزاندارە و سێ منداڵی هەیە.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.