پیرانشار؛ بانگکردن و دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەک لەلایەن ئیتلاعاتی سپاوە

01:50 - 24 گەلاوێژ 2724

ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی گەلاوێژی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "موحسن ئاجی"، تەمەن ٢٧ ساڵ و کوڕی خالید، خەڵکی گوندی "کانی بداغ" و دانیشتووی پیرانشار، پاش بانگکران بۆ ئیتلاعاتی سپا دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە پاش ٢ ڕۆژ لێپرسینەوە ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کراوە و لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.

موحسن ئاجی خێزاندارە و دوو منداڵی هەیە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.