مورتزا سەیدی، چالاکی کرێکاری بە دوو ساڵ بەندکرانی تەعزیری بە هەژمارکردنی ماوەی دەسبەسەرکرانی پێشوو سزا درا

19:02 - 3 پووشپەڕ 2724

مورتزا سەیدی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری کامێران، لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی شەهریار بە سەرۆکایەتیی دادوەر "بەهرام پەناهی"، بە تۆمەتی "دروستکردنی گرووپ بە مەبەستی تێکدانی تەناهیی وڵات" بە دوو ساڵ بەندکرانی تەعزیری بە هەژمارکردنی ماوەی دەسبەسەرکرانی پێشوو سزا درا.

ئەم سزایە ڕۆژی شەممە ٢ی پووشپەڕی ١٤٠٣ بە فەرمی بەم چالاکە کرێکارییە ڕاگەیەندراوە.

سزای دەرکراو دژی ئەم چالاکە کرێکارییە بە بوونی خۆی بووە و بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژ لە ڕاگەیاندنی ئەکرێ ناڕەزایەتیی بەرانبەر دەربڕێ و داوای پێداچوونەوە کە دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای تاراندا بکات.

ڕۆژی چوارشەممە، ٦ی بانەمەڕی ١٤٠٢، کۆبوونەوەی پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی مورتزا سەیدی، لەگەڵ پارێزەرەکەی لە لقی ٢ی دادگای ئینقلابی شاری شەهریار بەڕێوە چوو.

ڕۆژی دووشەممە، ١٩ی بانەمەڕی ١٤٠١، مورتزا سەیدی بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی لە بەندیخانەی ئێڤین ئازاد کرا.

مورتزا سەیدی ڕۆژی هەینی ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠١ لەگەڵ چەند چالاکی کرێکاریی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.