دەسبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

22:58 - 18 بانەمەڕ 2724

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ١٧ی بانەمەڕی ١٤٠٣، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "سەلام سوڵتانی"، خەڵکی گوندی "خورینج" و "محەممەد مورادی'' خەڵکی گوندی "بێکۆس" سەر بە شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار،ئەم دوو هاووڵاتییە بە بێ بەڵگەی یاسایی لە ماڵەکەی خۆیاندا و لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

هەر لەم پێوەندییەدا، سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ١٧ی بانەمەڕی ١٤٠٣، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناورکانی "سومەیە قادری" کچی تاهیر خەڵکی گوندی "گزگەسک" سەر بە شاری پیرانشار و "حوسێن بایزیدی"، کوڕی محەممەد خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

وێنە لە ڕاستەوە بۆ چەپ: سەلام سوڵتانی و محەممەد مورادی