گیەڵان؛ هاووڵاتییەک بە هۆی تەقینەوەی پاشماوەی تەقەمەنییەکانی کاتی شەڕ گیانی لەدەست دا
                    
                    17:42 - 3 بانەمەڕ 2724
                
             
            ڕۆژی یەکشەممە، ٢ی بانەمەڕی ١٤٠٣، هاووڵاتییەک بە ناوی "ئەختەر خانم مورادی"، خەڵکی گوندی "گورسفید"، سەر بە شاری گیەڵان کە بە هۆی تەقینەوەی پاشماوەی تەقەمەنییەکانی شەڕی نێوان ئێران و عێراق بەسەختی بریندار ببوو، گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی شەممە، یەکی بانەمەڕی ١٤٠٣، ئەم هاووڵاتییە لە کاتی دەسکاریکردنی تەقەمەنییەکانی بەجێماو لە شەڕی ئێران و عێراق بەسەختی بریندار بوو.
ئەختەر خانم مورادی پاش ئەم ڕووداوە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی "ئەلزەهرا"ی شاری گیەڵان کرابوو.

 
                             
                             
                            