نەوسوود؛ کۆڵبەرێک بە هۆی وەستانی دڵ گیانی لەدەست دا
23:11 - 5 خاکەلێوه 2724
شەوی یەکشەممە، ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بە ناوی "محەممەدبایر محەممەدی"، تەمەن ٤٨ ساڵ و خەڵکی گوندی "زێران" سەر بە شاری جوانڕۆ بە هۆی وەستانی دڵ لە سنووری نەوسوود گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی یەکشەممە ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بە ناوی "سۆران عەبدی"، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە کوژرا.
هەروەها سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "پەیمان ئەحمەدی" خەڵکی جوانڕۆ بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود کوژرا.