حەبیب ڕەزایی، کۆڵبەری خەڵکی جوانڕۆ بە هۆی توندی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا

20:19 - 22 سەرماوەز 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ٢٢ی سەرماوەز، حەبیب ڕەزایی، کۆڵبەری تەمەن ٥٢ ساڵی خەڵکی گوندی "عەلی یەعقووب" و دانیشتووی جوانڕۆ، کە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بریندار ببوو، بە هۆی توندیی برینەکانییەوە، گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تەرمی ئەم کۆڵبەرە، ڕەوانەی ساردخانەی نەخۆشخانەی جوانڕۆ کراوە و ڕێوڕەسمی بەخاسپاردنەکەشی لە گۆڕستانی "حاجی ئیبراهیم"ی ئەم شارە بەڕێوە چووە.

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، ٥ی سەرماوەز، ئەم کۆڵبەرە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود بەتوندی بریندار کرا و لە بەشی ICUی نەخۆشخانەی تاڵەقانیی کرماشان خەوێندرا.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، لە سنووری نەوسوود، تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردبوو.

ئەم کۆڵبەرە بەهۆی توندیی برینەکانی ڕەوانەی نەخۆشخانەی تاڵەقانیی کرماشان کرابوو.

ئەم کۆڵبەرە لە پشتەوە فیشەکی بەرکەوتبوو و تووشی شکانی مۆرەکانی پشت و خوێنڕێژی ببوو.