سنە؛ سامان محەممەدی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا
10:39 - 9 خەزەڵوەر 2723
ڕۆژی شەممە، ٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، سامان محەممەدی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە، لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و بە مەبەستی لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئەمنییەتیی شارامفەری سنە کراوە.
تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی سامان محەممەدی، زانیارییەک دەست نەکەوتووە.