حوکمی دەرکرانی مەتین فەرامەرزپوور، خوێندکاری کارناسیی باڵای فەلسەفەی ڕۆژاوای زانکۆی فێردەوسیی مەشهەد بە شێوەی زارەکی ڕاگەیەندرا

21:43 - 17 رەزبەر 2723

حوکمی دەرکرانی مەتین فەرامەرزپوور، خوێندکاری کارناسیی باڵای فەلسەفەی ڕۆژاوای زانکۆی فێردەوسیی مەشهەد و خەڵکی مەهاباد بە شێوی زارەکی بە ناوبراو ڕاگەیەندرا.

ئەم خوێندکارە، سەرماوەزی ساڵی ١٤٠١، بە حوکمی شۆرای پێداچوونەوەی ئینزباتی، بۆ ماوەی دوو ترم لە درێژەدان بە خوێندن بێبەری کرا و لەو کاتەوە تاکوو ئێستا لە خوێندن بێبەری بووە.

شۆرای سێنفیی خوێندکارانی وڵات سەبارەت بە ڕاگەیاندنی زارەکیی حوکمی دەرکرانی مەتین فەرامەرزپوور ڕایگەیاندووە: "ئەم خوێندکارە لە کاتی بەدواداچوون بۆ کردنەوەی پۆرتاڵی خوێندکاریی خۆی زانیویەتی کە دۆسییەیەکی نوێی بۆ کراوەتەوە و سەردانی کۆمیتەی ئێنزباتی کردووە، بۆیە ڕۆژی ١٠ی ڕەزبەر کۆبوونەوەیەکی بۆ گیراوە و لەوێدا خراوەتە ژێر گوشار تاکوو دانپێدانانی لێ وەربگیردرێ و پاش ئەوەی کە ئەم خوێندکارە ئەم کارەی ڕەت کردووەتەوە، نیووەڕۆی هەمان ڕۆژ حوکمی دەرکرانەکەی بە شێوەی زارەکی پێی ڕاگەیەندراوە."