قوروە؛ دەسبەسەرکرانی میلاد حەیدەریان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

00:44 - 17 رەزبەر 2723

ڕۆژی شەممە، ١٥ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەک بە ناوی "میلاد حەیدەریان"، تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی شاری قوروە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم لاوەیان لە شەقامی "ڕەئووفی"ی قوروە دەسبەسەر کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: پاش دەسبەسەرکرانی میلاد حەیدەریان، هێزە ئەمنییەتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی باوکی ناوبراو و وێڕای پشکنینی ماڵەکەیان، هەندێ کەلوپەلیی کەسیی ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: میلاد حەیدەریان، بە مەبەستی لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنە کراوە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.